アルバム:
Breakout (2008)
オリジナル歌詞
英語
翻訳
クルド語(ソラーニ)
Goodbye
Goodbye
دەتوانم بە ڕاستگۆییەوە پێت بڵێم كە لە بیرى تۆ دام
لەمڕۆوە كە خەوەر هاتووم
هەموو كات سەیرى وێنەكەت دەكەم
ئەم یادەوەریانە بۆ ژیان دەگەڕێنەوە
وە من نەمدەزانى
بیرمە یەكتریمان ماچ كرد
هێشتا ئەمە لەسەر لێوەكانم هەست پێدەكەم
ئەو كاتەى تۆ سەمات لەگەڵ كردم
بەبێ هیچ پەخشێكى میوزیك
من ئەو شتە سادانەم بیرە
تا ئەو كاتەى گریام بیرمە
بەڵام تاكە شت كە حەز دەكەم لەبیرى بكەم
ماڵاواییە
ئەم بەیانیە لەخەو هەستام و گۆرانیەكەمانم پەخش كرد
وە بەفرمێسك ڕشتنەوە دەمگوتەوە
من تەلەفۆنەكەم هەڵگرت پاشان دامنایەوە
چونكە وامزانى خەریكم كاتم بەفیڕۆدەدەم
وە من نەمدەزانى
لەناكاو مۆبایلەكەم دەستى كرد بە لەرزین
بە ئاوازى تۆ
من نیگەران بووم هەرچۆنێك بێت وەڵامم دایەوە
دەنگت زۆر تەنهاییانە بوو
وە من سەرم سوڕما كە لەتۆم بیست گوتت
بیرتە كاتێ یەكتریمان ماچ كرد
تۆ هێشتاش ئەوە لەسەر لێوەكانت هەستپێدەكەى
ئەو كاتەى كە لەگەڵ من سەمات كرد
بەبێ هیچ پەخشێكى میوزیك
تۆ ئەو شتە سادانەت بیرە
قسەمان كرد تاكو گریاین
تۆ گەورەترین خەمى خۆتت گوت
تاكە شت كە تۆ حەزت دەكرد لەبیرى بكەى
ووتنى خواحافیزى بوو
ووتنى ماڵاوایى
ماڵاوایى
agrin
submitted on 25 12月 2012 - 23:31

Give a shoutout to agrin





